دادگای تێهەلچونەوەی ناوچەی سلێمانی ڕوونکردنەوەەکی بڵاوکردەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الثلاثاء، 30 أبريل 2019

دادگای تێهەلچونەوەی ناوچەی سلێمانی ڕوونکردنەوەەکی بڵاوکردەوە


زێدان خەسرۆ_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین

ئەمڕۆ سێشەممە ۳۰ی نیسانی ۲۰۱۹ سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی سەبارەت بەدەنگۆی ئەوەی پۆلیسێکی هاتووچو داوای مۆڵەتی لە دادوەرێک کردووە و بەو هۆیەوە دەستگیرکراوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە کەتیدا هاتووە"تۆمەتبار بەهیچ شێوەیەک لەسەر سكاڵای دادوەرێکی داواکاری گشتی ڕانەگیراوە بەڵکو دۆسیەی سکاڵای ئەو دادوەرە بەڕێزە ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٧ و دواتر لێی خۆشبووە و دۆسیەکە داخراوە.


دەقی ڕوونکردنەوەکە"
ڕوونکردنەوەیەک لەسەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانیەوە

لە چەند دەزگایەکی میدیایی و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە گوایە پۆلیسێکی هاتوچۆ لەسەر ئەوەی داوای مۆڵەتی لە دادوەرێک کردووە دەستگیر کراوە.. بۆئەوەی ڕاستییەکان نەشێوێندرێن ئەم ڕونکرندەوەیەمان بەپێویست زانی:

یەکەم: تۆمەتبار بەهیچ شێوەیەک لەسەر سكاڵای دادوەرێکی داواکاری گشتی ڕانەگیراوە بەڵکو دۆسیەی سکاڵای ئەو دادوەرە بەڕێزە ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٧ و دواتر لێی خۆشبووە و دۆسیەکە داخراوە.

دواتر بەپێی نوسراوی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە دەرکەوتووە کە ئەو تۆمەتبارە دەسەڵاتی نەبووە کە پسوڵەی سەرپێچی بنوسێت بەڵام بەدەر لە دەسەڵاتی خۆی وەسڵی سەرپێچی بۆ شۆفێران کردووە.

بۆیە بەپێی ماددەی (٣٣١) لە یاسای سزادانی عێراقی بە (تجاوز الحدود الوظیفی) دەستگیرکراوە و دۆسیەکەی ئێستا لە دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکییە بەژمارە (٢٠١٧/٢/٩٨).

دووەم: هەموولایەک و بەتایبەتی بەڕێزان لە پۆلیسی هاتوچۆ دڵنیا دەکەینەوە کە ئێمە بەتەواوی پشتگیریانین لە چەسپاندنی یاسا و وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی بەرامبەر هەر کەسێک کە پێشێلی یاسای هاتوچۆ بکات، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوانیش لەسەریان پێویستە کە سنوری ڕێز بپارێزن و تەنها یاسا جێبەجێ بکەن بەبێ تێکەڵاوکردنی ڕق یان هەستوسۆزی کەسیی خۆیان.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق