زێدان خەسرۆ_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
ئەمڕۆ سێشەممە ۳۰ی نیسانی ۲۰۱۹ وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند" سبەی چوار شەممە پشووی فەرمی دەبێت.
لەڕاگەێندراوێکدا سەفین دزەیی وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند"بەبۆنەی رۆژی كرێكارانی جیهانەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە كرێكارانی كوردستان و عیراق وجیهان دەكەین وهیوادارین ئەم یادە ببێتە مایەی دابینكردنی ماف وخواست وشایەستەییەكانیان .
ناوبراو ڕاشیگەیاندووە" بەو بۆنەیەشەوە بەسەرجەم هاووڵاتیانی ئازیزی هەرێمی كوردستانی رادەگەیەنین سبەی چوارشەمە ۲۰۱۹/٥/۱ لە دام ودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق