محمد کاک أحمد_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
وتەبێژی حەشدی شەعبی بەدەنگی ئەمریکا ڕادەگەیەنێت” عێراق ڕازی نابێت وڵاتەكەی بكرێتە گۆڕەپانی ململانێ، جەختیش لەوەدەکاتەوە هێزەكانیان بەشێك نابن لە ململانێی نێوان ئێران و ئەمریكا.
عەلی حوسێنی وتەبێژی حەشدی شەعبی بەدەنگی ئەمریكای راگەیاندووە” ئێمە ئێرانی نین تا بەرگری لە دەوڵەتێكی تر بكەین، ئێمە بەشێكین لە سیستەمی سەربازی عێراق و لە ژێر فەرماندەیی سەرۆك وەزیرانداین،
ئاشکرایشیکرد”عێراق نابێتە بەشێك لە ململانێی نێوان ئەمریكاو ئێران، هیچ هێزو فەسیلەیەكی سەربە حەشدی شەعبیش لەژێر فەرمانی ئێرانیەكاندا نیە.“
ئەو وتەبێژەی حەشدی شەعبی ڕونیشیکردەوە” وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هاتۆتە بەغدا، بەمەش دەركەوت عێراق شەڕی ئابووری لەدژی ئێران بۆ بەرژەوەندی ئەمریكا ناكات.“
عەلی حوسێنی پێیشیوایە” ئەگەری پێكدادانی سەربازی لە نێوان ئەمریكا و ئێران لە ئارادا نیە، ئەو دەرهاویشتانەی كە ڕوویانداوە وەكو خراپبوونی دۆخی ئابووری ئێران و هەڕەشەكردن لەیەكتری تەنها دەرئەنجامی شەڕی دەروونیە.“
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق