بەرهەم جەزا-ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین
هەردوو فراکسیۆنی نەوی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی عێراق ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە : دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ددانپێدانانی چه‌ند كه‌سێكی نزیك له سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، ئەم راگەیاندراوە بۆ رایگشتی بە پێویست دەزانین:
یەکەم: ئێمە له هه‌ردو فراكسیۆنی "نه‌وه‌ی نوێ" له په‌رله‌مانی كوردستان و عیراق، داواده‌كه‌ین له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسه‌دا، دادگا سه‌روه‌ر بێت و رێكاری یاسایی خۆی بگرێته‌به‌ر و ئه‌و كه‌سانه‌ی دیكه‌یش كه له‌م كه‌یسه تێوه‌گلاون، لێپێچینه‌وه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵدا بكرێت و سزای یاسایی خۆیان وه‌ربگرن.
دووەم: ئێمه شانازیی به ره‌وشتبه‌رزیی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی هه‌ردوو فراكسیۆن ده‌كه‌ین و هاوڵاتیانیش دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه مۆنتاژكردنی ده‌نگیی و وێنه‌ی ڤیدیۆیی دروستكراو به به‌رنامه‌ی كۆمپیوته‌ریی و ده‌ستبردن بۆ ژیانی تایبه‌تیی كه‌سایه‌تییه‌كان و په‌رله‌مانتاره‌كانمان، وه‌ك چۆن پێشتر پارله‌مانتاره ئازاكانمانی په‌شیمان نه‌كردوه‌ته‌وه له هه‌ڵوێسته ئازاكانیان، به هه‌مانشێوه له داهاتویشدا درێژه به هه‌ڵوێسته بوێره‌كانمان ده‌ده‌ین.
سێیەم: ئێمه ھەموان دڵنیا دەکەینەوە، وه‌كو دوو فراكسیۆنی ئازا و بوێر و ئۆپۆزسیۆن له كوردستان و عیراق، به‌رده‌وامده‌بین له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی سته‌مكاریی دەسەڵات و بێدادیی و گه‌نده‌ڵیی و هه‌ردوو فراكسیۆن به یه‌كده‌ستیی و یه‌كڕیزیی ده‌مێنینه‌وه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق