گروپی هانا هەڵدەستێ بە دابەشکردنی جل و بەرگ بەسەر مندالە شەهیدەکان و کەمدەرامەتەکان - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الجمعة، 10 مايو 2019

گروپی هانا هەڵدەستێ بە دابەشکردنی جل و بەرگ بەسەر مندالە شەهیدەکان و کەمدەرامەتەکان


ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین

گروپی هانا بۆ هاوکارییە مروییەکان و ڕاگەیاندن بەسپۆنسەری دەزگای "میدیای نۆێ ژین میدیا" بەدروشمی " ئێمە لەبیرتان ناکەین لەگەڵتانین" هەڵدەستێ بە دابەش کردنی جل و بەرگ بۆ منداڵە شەهیدەکانی شەڕی داعش.

گروپی هانا بۆ هاوکارییە مروییەکان جگەلە منداڵانی شەڕی داعش جل و بەرگی جەژن بەسەر منداڵانی شەهیدی تر و کەمدەرامەت و کەم ئەندامانیش دابەشدەکەن. 

هەرکەسێک مندالێکی لەوجۆرە دەناسێت یاخۆد دەیەوێت جل و بەرگ بۆ ئەم گروپە دابین بکات بۆ ئەوەی بەسەر منداڵان دابەشبکرێت پەیوەندی بکات بەم ژمارەیەوە 07504836900 .

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق