زێدان خەسرۆ_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
لەگوندی بۆسکین ی سەربە قەزای ڕانیە مامۆستایەک بەتەروی کارەبا گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ هەینی ۱۰ی ئایاری ۲۰۱۹ بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند" له گوندی بۆسكێن سه‌ر به قه‌زای ڕانیه ، مامۆستایه‌ك به‌ناوی ( س . م . خ ) له‌دایك بووی ساڵی ۱۹۸٥ پیشه مامۆستا ، هاوکات به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماده‌یی گوندی بۆسكێن به هۆی ته‌زوی كاره‌با گیانی له‌ده‌ستدا.
لەڕاگەێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" به‌وته‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی وتویه‌تی ده‌چێت بۆ سه‌ربان ده‌ستكاری سێڵه‌ی سه‌ته‌لایتی ماڵه‌وه بكات تا كه‌ناڵه‌كان بێنێته‌وه، به‌ڵام پاش ده‌ستكاریكردنی سێڵه‌كه ، كاره‌با گرتوویه‌تی و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه.
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین ئاماژەشی بەوە داوە"دوای گه‌یاندنی ته‌رمه‌كه‌ی بۆ پزیشكی دادوه‌ری ڕانیه و توێكاری بۆ لاشه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق