کۆمپانیاکانی بواری نەوتی چین نەوت لە ئێران ناکڕن  - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الجمعة، 10 مايو 2019

کۆمپانیاکانی بواری نەوتی چین نەوت لە ئێران ناکڕن 



چاوان خلیل_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین .

هەردوو گەورە کۆمپانیای بواری نەوت "پێترۆکیمیایی چینی" و "کۆمپانیای نەوتی نەتەوەیی چین" کە خاوەنی گەورەترین پاڵاوگەکانی نەوتن لەو وڵاتە،
لەترسی سزاکانی ئەمریکا، بۆ مانگی پێنج هیچ بڕە نەوتێکیان لە ئێران نەکڕیووە.

هاوکات بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک لە نزیک ئەو دوو کۆمپانیایە،وڵاتی چین لەم مانگەدا، هیچ بڕە نەوتێکیان لە تاران نەکڕیووە، چونکە ترسیان لەوە هەبووە،"ئەمریکا" بیانخاتە دەرەوەی سیستمی دارایی جیهان، بەهۆی کڕینی نەوت لە ئێران .


هەرچەندەلەماوەی پێشوودا، چین یەکێک بوو لە گەورەترین کڕیاری نەوتی ئێران، بەهۆی لابردنی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران،و بەخشینی "٨" وڵات لە سزاکان، کە "چین"یش یەکێک بوو لەو وڵاتانە،وە لە چوار مانگی ڕابردوو بڕی ٤٧٥ هەزار بەرمیل نەوتی لەتاران کڕیبوو . 

بەڵام بەهۆی پێک نەهاتن، لەسەر چەند بابەتێکی هەستیار، لە کۆتاییەکانی مانگی نیسانی رابردوو، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەخشینی ئەو وڵاتانەشی بەیەکجاری راگرت و ماوەکەی درێژنەکردەووە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق