زێدان خەسرۆ_ناوەتدی هەواڵ_نوێ ژین
وا بڕیارە ئەمڕۆ هەینی ۱۰ی ئایاری ۲۰۱۹ دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان" دانپێدانانی دەستگیرکراوانی نەوەی نوێ بڵاوبکاتەوە.
دوای ئەوەی چەند پەرلەمانتارێکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕەخنەیان لە سەرۆکی ئەو حزبە گرت و هاوکات ڕۆژی ۲٥ی نیسانی۲۰۱۹ ژنە پەرلەمانتاری ئەوحزبە، شادی نەوزادیش لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند"هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی ڕووتی لێکراوە، ئاسایشی سلێمانی چەند جارێک چونەتە سەر ئۆفیسی سەرەکی جوڵانەوەکە و چەند ئەندامێکیان دەستگیرکردووە.
ئەمەلەکاتێکدایە "ڕۆژی ۱ی ئایاری ۲۰۱۹ دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان لەڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند" بەبڕیاری دادوەر چەند تۆمەتبارێک لە ئۆفیسی سەرەکی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە سلێمانی کە حەشاردرابوون دەستگیرکران.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق