دیمەن تاهیر-ناوەندی هەواڵ ـ نوێ ژین
بەگوێرەی بۆرسەی جیھانی" کیلۆیەک زێڕ لە"٤۲" ھەزار دۆلارەوە بەرزبووەتەوە بۆ"٤٥"ھەزار دۆلار.
هاوکات لەگەڵ ئەم بەرزبوونەوەیە کە بەدرێژای شەش ساڵی ڕابردوو زێڕ ئەم جۆرە بەرزبوونەوەیەی بەخۆیەوە نەبینیوە،بەشێکی زۆری هاوڵاتیان ڕوو لەفرۆشتنی زێڕەکانیان دەکەن.
دوای بەرزبوونەوەی نرخی زێڕیش" لەئێستادا بازاری زێڕینگران لەڕووی زێڕ کڕینەوە بوژاوەتەوە ، کە هاوڵاتییەکی زۆر بەمەبەستی فرۆشتنی زێڕەکانیان ڕوو لە زێڕینگران دەکەن .
هەروەها زێڕینگران دەلێن" بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ وایکردووە جگە لەو کەسانەی کە پرۆسەی ھاوسەرگیری ئەنجام ئەدەن، کەسی دیكە بەلای کڕینی زیڕەوە ناچێت.
بەگوێرەی بۆرسەی جیهانی لە بازاڕەكانی ھەرێمی كوردستان نرخی زێڕ بەم جۆرەیە" مسقاڵێك زێڕی عەیار(۲٤)بە"۲۷۲۰۰۰"هەزار دیناری عێراقیە و مسقاڵێك زێڕی عەیار (۲۱) بە "۲٤۰۰۰۰"هەزار دیناری عێراقیە و مسقاڵێك زێڕی عەیار (۱٨) بە "۲۰٥۰۰۰"هەزار دیناری عێراقییە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق