دیار حسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
وتەبێژی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند، ئیسلامییەكانی کوردستان ھۆكاری سەرەكین بۆ جێگیربونی میانڕەویی و پەراوێزبونی توندڕەوی بەناوی ئیسلامەوە.
هادی عەلی، وتەبێژی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان لە نوسینێکدا لە فەیسبوکی ڕایگەیاند "ئیسلامیەكانی كوردستان بەتایبەتی یەكگرتو ھۆكاری سەرەكییە بۆ جێگیربونی میانڕەویی ئیسلامی لە كوردستان و پەراوێزبونی توندرڕەوی بەناوی ئیسلامەوە".
ئەو لێدوانەی هادی عەلی لەکاتێکدایە ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش بەرەبەیانی دوێنێ یەکشەممە لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی ئەمریکا و شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە سوریا کوژرا، دواتریش هەریەکە لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی هەسەدە کوشتنی خەلیفەکەی داعشیان پشتڕاستکردەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق