مظهر عبدالجبار-ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین
مایلیس کاگینس گوتەبێژی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی رایگەیاند:پێشمەرگە یەکەم لایەن بوو کەداعشی تێک شکاند.
هەروەها گوتیشی:کوشتنی بەغدادی بەجێگەیاندنی ئەرکێکی قورس بوو، بەڵام هێشتا ئەرکی قورسترمان ماوە.
لەبارەی هاوکاری هێزەکانی پێشمەرگەشەوە مایلیس گوتیشی: بەمزوانە زیاتر لە ١٠٠ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش لە جۆری هامڤی و سیستەمی هاوەن و چەند سیستەمێکی دیکە دەدەینە پێشمەرگە جیا لەوەش لەگەڵ هەولێر و بەغدا لە ڕێگای راوێژکارەکانمانەوە هەوڵدەدەین میکانیزمێك بۆ ئەنجامدانی کاری هاوبەش لە ناوچە جێناکۆکەکان دیاریبکەین.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق