بەریتانیا چەکی فسفۆڕی بۆ تورکیا هەناردەکردوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 28 أكتوبر 2019

بەریتانیا چەکی فسفۆڕی بۆ تورکیا هەناردەکردوە


دیار حسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین 


لە راپۆرتێکی نوێدا ئەوە دەرکەوتووە  چەکە فسفۆڕەکانی تورکیا کە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە رۆژئاوای کوردستان بەکاریهێناوە لە لایەن بریتانییانەوە هەناردە کراون.

بە پێی راپۆرتێکی پێگەی تایمزی بریتانی، حکومەتی بریتانیا لە ماوەی ٢٠ ساڵی رابردوو زیاد لە ٧٠ چەکی جوراوجۆری هەناردەی تورکیا کردووە کە گوامنیان لێ دەکرێت ماددەی فسفۆڕی سپییان لەخۆگرتبووبێت.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ هامیش گۆردن، بەرێوبەری پێشووی پرۆگرامی چەکی کیمایی و بایۆلۆژی و تیشکی و ئەتۆمیی بریتانیا، ئاماژەی بەوە دا کە چەکە هەناردەکراوەکان بە دڵنیایی چەکی فسپۆڕی سپییان لەخۆگرتبوو. 

بە پێی یاسای نێودەوڵەتی، بەکارهێنانی چەکی فسپۆڕی سپی لە جەنگدا دژی مرۆڤ قەدەغەییە و تاوانێکی جەنگییە چونکە بە شێوەیەکی ترسناک جەستە دەسوتێنێت. 

میدیا بریتانییەکان ئاشکرابوونی هەناردەی ئەم چەکانە بۆ تورکیا بە ئابرووچوون ناودەبەن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق