ساکارفارس - ناوەندی ھەواڵ - نوێ ژین
پاش دانوستانێكى ماراسۆنى درێژ كه چه‌ندين ساڵى خاياند و زياتر له جارێك ته‌گه‌ره‌ى تێكه‌وت، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢٩ی شوبات ويلايه‌ته‌يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا و بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبان رێككه‌وتننامه‌يه‌كى مێژووييان له ده‌وحه‌ى پايته‌ختى قه‌ته‌ر واژو كرد .
ڕێککەوتنامەکە، هێزه‌كانى ئه‌مريكا لەگەڵ ئه‌فغانستان رێكده‌خات و رێگه بۆ دانوستانى راسته‌وخۆى نێوان حكوومه‌تى ئه‌فغانستان و بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان خۆش ده‌كات.
به‌پێى رێكه‌وتننامه‌كه، ئه‌مريكا له ماوه‌ى ١٣٥ رۆژ له واژووكردنى رێككه‌وتننامه‌كه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبان هێزه‌كانى له ئه‌فغانستان بۆ ٨٦٠٠ سه‌رباز كه‌م ده‌كاته‌وه.
له به‌ياننامه‌يه‌كى هاوبه‌شى حكوومه‌تى ئه‌فغانستان و حكوومه‌تى ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكاشدا هاتووه، "ئه‌مريكا پابه‌ند ده‌بێت به‌دابينكردنى گوژمە‌يه‌كى ساڵانه بۆ داراييكردنى مه‌شق و راهێنانى سوپاى ئه‌فغانستان و پێداويستيى سه‌ربازيى".
هه‌روه‌ها به‌ياننامه‌كه روونيشى كرده‌وه كه جێبه‌جێكردنى ئه‌و پابه‌ندييانه له‌لايه‌ن ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا به‌نده به پابه‌ندبوونى بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبان به پابه‌ندييه‌كانى
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق