ئوسامە ئەحمەد-ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ڕایگەندووە:" ئەو کەسانەی گومانی توشبوون بە کۆرۆنایان لێدەکرێت ژمارەیان بۆ ١٢ کەس بەرزبۆتەوە و لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا پشکنین بۆ ١٠ کەس لەمانە دەرچووە دەرکەوتووە بەهیچ شێوەیەکە هەڵگری ئەم ڤایرۆسە نین.
سامان بەرزنجی ئاماژەی بەوەشکرد:" لە ١٦ دەروازە پشکنینی تەندروستی بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە لە ئێرانەوە دەگەڕێنەوە بۆ هەرێم.
وتیشی:" لە ٢١ شوێن لە هەرێم هەزار و ٨٥٠ کەس خراونەتە کەرەنتینە،داواشی لە هاوڵاتیان کرد ئەو کەسانەی لە ئێران دەگەڕێنەوە خۆیان بچنە لای تیمەکانی تەندرووستی بۆ ئەوەی ڕێکاری پێویستیان بۆ بگیرێتەبەر.
هاوکات بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ئاماژی بەوەکرد و دڵنیای دایە هاوڵاتیان تائێستا هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار نەکراوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق