بەهادین حسن ـ ناوندی هەواڵ ـ نوێ ژین
ژنێکی توشبووی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان گیانی لەدەستدا
"ئەنوەر بەهرامی" سەرۆکی ناوندی پاکژی و دەرمانی سەقز بە ئاژانسی میهری ئێرانی راگەیاندووە: بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ژمارەیەک نەخۆش کە گومان دەکرێت تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بن لە نەخۆشخانەی ئیمامی خومەینی سەقز لە ژێر چاودێریدان کە بە داخەوە ئەمرۆ یەکیان کۆچی دوای کرد.
ئامەژەی بەوەش داوە : کە لە ئێستادا ۲۲ کەس بە گومانی تووشبوونی کۆرۆناوە لەو نەخۆشخانەیەدان کە ئەنجامی پشکنینی دوو کەسیان ئەرێنی بووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە دوای "چین" "ئێران" دووەم وڵاتە زۆرترین ڕێژەی گیانلەدەستدانی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تێدا تۆمار کراوە کە تا ئێستا گەیشتووەتە ٤٤ کەس.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق