دیار حسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
دوای ئەوەی ئەمڕۆ چوارشەمە وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند : مامۆستایەکی ئاینی لە سلێمانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیانی لەدەستداوە وەزارەتی ئەوقاف سەرجەم نوێژە بە کۆمەڵەکانی قەدەغەکرد بۆ ماوەیەکی کاتی .
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنی سێشەممە وەزارەتی ئەوقاف ڕایگەیاند :" نوێژە بە کۆمەڵەکانی ڕاناگیرێت و مزگەوتەکان داناخرێن هەرکەسێک بە کۆڕۆنا گیان لەدەستبدات شەهیدە بەڵام ئەمڕۆ وەزارەتی ئەوقاف بڕیاریدا نوێژە بەکۆمەڵەکان لە شاری سلێمانی قەدەغە بکرێت .
بڕیارەکەی ئەوقاف کاردنەوەی لێکەوتەوە و بەشێک لە هاوڵاتیان لە تۆڕەکۆمەڵاتیەکان نوسیویانە :" بڕیاری قەدەغەکردنی نوێژی بە کۆمەڵ بڕیارێکی نادروستە و گیان لە دەستدانی مامۆستا ئاینیەکە سیناریۆیەکە بۆ داخستنی مزگەوتەکان ئەگینا ئەو مامۆستایە نەخۆشی دڵی هەبوو و پێشتر نەشتەرگەری دڵی بۆ کراوە و ماوەی هەفتەیەکە بەهۆی ناجێگیری تەندروستی سەردانی مزگەوتی نەکردوە تەنها دەیانەوێت بەو سیناریۆیە نوێژەکان قەدەغەبکەن .
هەروەها بەشێکی تری هاوڵاتیان ئەم بڕیارەیان بەدڵە و نوسیویانە ؛" بڕیاری قەدەغە کردنی نوێژی بەکۆمەڵ بڕیارێکی دروستە لە پێناو سەلامەتی هاوڵاتیان پاراستنیان لە نەخۆشی کۆڕۆنا باشترین بڕیارە .
ئەمە لەکاتێکدایە ماوەی چەند ڕۆژێکە وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندەوە: پێنج هاوڵاتی لە شاری سلێمانی هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنان و چەندین شوێنی گشتی داخراون و بۆ ماوەیەکی کاتی کافتریا و مەلەوانگە و هۆڵە وەرزشیەکان و شوێنە گشتیەکان قەدەغەکراون قەدەغەکردنی نوێژی بەکۆمەڵیش بڕیارێکە بۆ سەلامەتی هاوڵاتیاندراوە .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق