دیار حسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
دوای ئەوەی دوێنێ چوارشەمە ٤ـی ۳ـی ۲۰۲۰ مامۆستایەکی ئاینی بە هۆی نەخۆشی کۆڕۆنا گیانی لەدەستدا وەزارەتی تەندروستی هەستا بە ناشتنی مامۆستا ئاینیەکە .
دوای ناشتنی مەلایەکە گرتەڤیدیۆییەک بڵاوکرایەوە کە تێیدا شێوازی ناشتنی ئەو مامۆستا ئاینیەی تێدایە و دوای بڵاوکردنەوەی گرتەڤیدیۆیەکە لە تۆڕە کۆمەڵاتیەکان کاردانەوەی بەدوای خۆی داهێنا ،
هاوڵاتیان لەتۆڕەکۆمەڵاتیەکان نوسیویانە :" شێوازی ناشتنی ئەو مامۆستا ئاینیە بە بێ هیچ بنەمایەکی ئاینی ئیسلام کراوە و هیچ گوێ بە ئاین نەدراوە لە ناشتنی ئەو مەلایە و بڵاوکردنەوەی ئەو گرتە ڤیدۆیە بەکارێکی خراپ وەسف دەکەن و دەڵێن دەبوایە ڕەچاوی بنەماکانی ئاین کرابایە و ئەو گرتەڤیدیۆیە بڵاونەکرابایەوە .
هەوەها نوسیویانە :" پێویستە هەر دوو وەزارەتی ئەوقاف و تەندروستی داوای لێبوردن لە بنەماڵەی ئەو مامۆستایە و هاوڵاتیانی موسڵمان بکەن کە کارەکەی ئەوان دوورە لە ئاینی ئیسلام .
ئەم کاردانەوەیە لەکاتێکدایە کە لە دوای گیان لەدەستدانی ئەو مامۆستایە سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڕیاری داخستنی سەرجەم مزگەوت و کەنیسا و پەرستگاکانیدا لە پێناو سەلامەتی هاوڵاتیان و بڵاونەبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە.
.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق