بارزان خالد - تەندروستی - نوێ ژین
پێگەی "برایت ساید" لە راپۆرتێكدا ڕێگەیەكی ئاسانی بۆ زانینی تەندروستیی دڵ ئاشكرا كردووە، كە بە ماوەی٣٠ چركە لە ڕێگەی یەك پەرداخ بەفراوەوە پشكنینی دڵ ئەنجام دەدرێت.
لە راپۆرتەكەدا هاتووە: "پێویست بەوە ناكات ئیشەكە لە خۆت ئاڵۆز بكەیت بۆ پشكنینی دڵ، کە ئایا نەخۆشیی دڵت هەیە یان نا، بەڵكو تەنها پەرداخێك یان قاپێك ئاوی سارد بێنە، چەند پارچە سەهۆڵێكی بكە ناوەوە، پەنجەكانی دەستت بۆ ماوەی٣٠ چركە بخە ناویەوە".
بە گوێرەی راپۆرتەكە دوای٣٠ چركە دەست و پەنجەت لە ئاوەكە دەربێنە، ئەگەر بینیت سوور هەڵگەڕاوە، واتە تەندروستیت باشە و كێشەی دڵ، و خوێنبەر و خوێنهێنەر و كەمیی ئۆكسجینت نیە.
بەڵام ئەگەر ڕەنگی تەنیشتی پەنجەكانت پەڕین و بەرەو شینباو چوون، واتە لە دڵتدا كێشەی خوێنبەر و خوێنهێنەرت هەیە، یان كێشەی ڕێژەی ئۆكسجین لە خڕۆكە سوورەكانی خوێنتدا هەیە.
ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە مرۆڤەکان لە جیھاندا بەھۆی نەخۆشی دڵەوە دەمرن ، ھۆکاری جیاواز ھەن بەلام گرنگترینیان خۆپاراستنە لە تۆش بوون بە نەخۆشی دڵ.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق