مەولود ابراھیم - ناوەندی ھەواڵ - نوێ ژین
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ ڕایدەگەیەنێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٥٠٠ هەزار دۆلار بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان تەرخان دەکات.
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ کە کۆمپانیایەکی بواری پەیوەندییە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: "دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەندین ناوچەی عێراق بڵاوبووەوە، بڕیارمان داوە بڕی ٧٥٠ ملیۆن دینار بۆ حکومەتی عێراق و ٥٠٠ هەزار دۆلار بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان تەرخان بکەین" .
لە راگەیێندراوەکەی ئاسیاسێڵدا ئاماژە بەوە کراوە ئامانجی ئاسیاسێڵ لەو دەستپێشخەرییە فریاکەوتنی هاووڵاتیان و پشتیوانیکردنیانە لەم دۆخە سەختەدا.
"فارووق مەلا مستەفا" سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی ئاسیاسێڵ لەبارەی هاوکارییەکەوە دەڵێت: "ئێمە بەدەنگ بانگەوازی فریاگوزارییەکەوە چووین و بڕیارماندا کە بڕی ٧٥٠ ملیۆن دیناری عێراقی تەرخان بکەین بۆ بۆ حکومەتی ناوەندی بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، بەردەوامیش ئامادەین پشتیوانی خەڵکی وڵاتەکەمان بین بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە".
سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی ئاسیاسێڵ باسی لەوەشکرد "بڕی ٥٠٠ ھەزار دۆلارمان تەرخان کردووە بۆ حکومەتی ھەرێمی کورستان بۆ ھەمان مەبەست".
ئاسیاسێڵ لە راگەیێندراوەکەدا داوا دەکات، خەڵکی بەدەم رێنماییەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بچن، پابەندی ئامۆژگارییەکان بن و لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق