ئوسامە ئەحمەد_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
"دۆناڵد ترەمپ"، لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا بەهۆی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق، پیرۆزبایی لە "مستەفا کازمی" کرد.
ڕۆژی دووشەممە، نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە: "دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا بەهۆی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق، پیرۆزبایی لە "مستەفا کازمی" کرد، ئاماژە بەوەشکراوە "کازمی" سوپاسی سەرۆکی ئەمریکای کردووە بۆ پیرۆزبایی کردنەکەی".
ئەوەش هاتووە: "کازمی، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جەختی لەوەکردووەتەوە کە عێراق دەیەوێت باشترین پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکادا هەبێت".
ترەمپیش، بە کازمی ڕاگەیاندووە: "عێراق وڵاتێکی بەهێزە و ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە سەقامگیری ناوچەکە و جیهاندا".
هەفتەی ڕابردوو، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ متمانەی بە کابینەکەی مستەفا کازمی بەخشی، بەوەش دوای ڕوخانی حکومەتی بەعس کازمی بوو بە شەشەم سەرۆک وەزیرانی عێراق.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق