ئوسامەئەحمەد-ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین
ژووری ئوپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند:" کەکۆرۆنا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە تەشەنکردنی زیاتردایە و بەشێک لە تووشبووانی ئەم دووانەشی لەم دوایەدا تووشی ڤایرۆسەکە بوونە باری تەندروستیان ناجێگرە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ژوور ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕاگەیەندراوی ئەمڕۆدا ئاماژەی پێدراوە و بۆ بەرگریکردن لە بڵابوونەوەی زیاتری پەتای کۆڤید١٩ و خۆپارێزی لێی پێنچ بڕیاریان لەو بارەوە دەرکرد".
دەقی بڕیارەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەوڵێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا:
١- بەپشتنەستن بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی یەکیشەممە ٣١ ـی٥ـی٢٠٢٠ـوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوەی گشتی و تاکسی بە سەرنیشینەکانییەوە دەبێت پابەندین بەستنی دەمامک و جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکانی خۆپارێزی بن لە کۆرۆنا، بەپێچەوانەوە سەرپێچیکاران ئەو سزایەیان بەسەردا دەسەپێ کە لە خاڵی ١٠ـی بەیانی ژمارە ٣٧ـی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی پێدراوە.
٢- سەرجەم مۆڵ، مارکێت، مینی، مارکێت، دووکان، بازاڕ و شوێنەگشتییەکان ئاگادار دەکەینەوە پابەندبن تەندروستییەکان، بە تایبەتی ڕێنماییە تەندرووستیەکان وەک بەستنی دەماک بۆ کرێکاران، خاوەنی دووکان، فرۆشیاران و ئەو هاوڵاتیانەشی سەردانی ئەو شوێنانە دەکەن بەپێچەوانەوە ڕێکاری یاساییان لە بەرامبەردا دەگیرێتەبەر.
٣- ئەو هاوڵاتییانەی کە لە پارێزگاکانی تری عێراق و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەیانەوێت بێنە پارێزگای هەولێر، چ هاوڵاتی سڤیل بن یان هێزە ئەمنییەکان بەپێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت پانەندین بەوەی لەسەر ئەرکی خۆیان بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر کەرەنتین بکرێن، ودوای دەرچوونی پشکنینەکانی کۆرۆنا تێچووی پشکنینەکە لەئەستۆی خۆیانە لە ماڵەکانی خۆیان بمێننەوە، یان بڕوانامەی تووش نەبوونیان ڵەگەڵدابێت کەپێش ٢٤ کاتژمێر لەهاتنییان بۆ پارێزگای هەولێر دەرچووبێت دەبێت لەماڵەوە خۆی کەرەنتین بکات بەپێچەوانەوە هەموو ئەوانەی لەو پارێزگا و ناوچانەوە دەیانەوێت بگەڕێنەوە شاری هەولێر ڕێگەیان پێنادرێت.
٤- بۆهاتنی ئەو هاوڵاتییانەی کە لە پارێزگاو ئیدارەو سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستانن، دەیانەوێت بێنە پارێزگای هەولێر بەپێی سیستەمی ڕێگەپێدانی ئەلکترۆنی دەبێت کە لەسەر وێب سایتی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەناو نیشانی mio.gov.krd دابراوە.
٥- هاوڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی سنووری پارێزگای هەولێر ئاگادار دەکەینەوە، کۆرۆنا گەیشتۆتە قۆناغێکی مەترسیدار و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لە تەشەنەکردنی زیاتر دایە و سەرچاوەی بەشێک لە تووشبوانی ئەم دوایەش نادیارە، بەشێکی ئەوانەشی لەم دوایەدا توشی کۆرۆنا کە بوونە باری تەندرووستییان ناجێگرە، بۆیە داواکارین لە هەموولایەک پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن و خۆیان لەشوێنی قەرەباڵغ و هەر جۆرە بەریەککەوتن و کۆبوونەوەیەک بپاریزن و دەمامک ببەستن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق