بـارزان خـالـد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
ئەمرۆ پێنج شەممە ٢٨ـی ئایاری ٢٠٢٠، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، ژمارەیەک تووشبووى نوێى کۆرۆنا ئامێرى ئۆکسجینیان لەسەرە و تەندروستیان جێگیر نییە.
"د.سامان بەرزنجی"، وه‌زیرى ته‌ندروستی ڕایگەیاند: "زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، هۆکاری یەکەم بەرکەوتنی زۆری هاووڵاتیان لە شوێنی قەرەباڵغ، هۆکاری دووەم پابەندنەبوون بە ڕێنوێنیه‌كانى ته‌ندروستی و هۆکاری سێیەمیش زۆربوونی ژمارەی تووشبووان لە عێراق".
ناوبراو له‌باره‌ى تەندروستی تووشبوانى كۆرۆناوە گوتی: "زۆربەیان باری تەندروستیان جێگیرە، بەڵام ژمارەیەک لە تووشبووان نیشانەکانی كۆرۆنایان هه‌یه، ژمارەیەکی دیكه‌ش تەندروستیان جێگیر نییە و ئامێرى ئۆكسجینیان له‌سه‌ره".
"د.سامان به‌رزنجى"، جەختی کردەوە: "دەبێت خۆپارێزی زیاتر بکرێت و بەریەکەوتن کەم بێته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌بێت هاوڵاتیان ماسک و دەستکێش بەکاربهێنن".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق