یـۆنـان.. ٢ ھـەزار یۆرۆ دەداتە پەنابەرە عێراقیەکـان - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

الاثنين، 11 مايو 2020

demo-image

یـۆنـان.. ٢ ھـەزار یۆرۆ دەداتە پەنابەرە عێراقیەکـان

79103CA4-1A4B-4C8A-BDBB-909AFAE83786


بـارزان خـالـد_نـاوەنـدی ھـەواڵ_نوێ ژین


سەرۆکـی دەزگای لوتکـە بۆ کـاروباری ئاوارە و پەنابەرانی ھـەرێمی کـوردستان ڕایگەیاند، بەمەبەستی گەڕانەوەیان بۆ وڵاتی عێـراق حـکـوومەتی یۆنان بڕیاری داوە بڕی ٢ ھەزار یۆرۆ بداتە ھـەر پەنابەرێک کـە ئارەزوومەندانە بگەڕێتەوە عێراق.


"ئـاری جـەلال"، سەرۆکـی دەزگای لوتکـە بۆ کـاروباری ئاوارە و پەنابەرانی ھـەرێمی کـوردستان ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە ئاگادارکـراین لەلایەن باڵوێزی عێراق لەیۆنان بە نوێنەری دەزگای لوتکـە ڕاگەیاندراوە ھـەر پەنابەرێکـی عێراقی کـە ئێستا نیشتەجـێی وڵاتی یۆنانە، دەیەوێت ئارەزومەندانە بگەڕێتەوە عێراق ھاوکـاری و کـارئاسانی بۆ دەکـرێت، بڕی ٢ ھـەزار یۆرۆی پێدەدرێت". 


گوتیشی: "تەنانەت ئەگەر خـێـزانێک بگەڕێتەوە ھـەر ئەندامێکـی خـێزانەکـە ئەو بڕە پارەیان پێدەدرێت".


"ئاری جـەلال"، باسی ئەوەشی کـرد: "ئەو ھـاوکـاریی و بڕیارە ئەو کـۆچـبەر و پەنابەرانە دەگرێتەوە، کـە لە پێش ڕێکـەوتی ١ـی ١ـی ٢٠٢٠، چـوونەتە ناو خـاکی یۆنان. 


ھـەر پەنابەرێکـیش دەیەوێت بگەڕێتەوە عێراق و ھـەرێمی کـوردستان دەتوانێت بۆ ناو نووسین، ڕێکـار و ڕێنماییەکـانی خـۆتۆمارکـردن، سەردانی باڵوێزی عێراق لە ئەسینای پایتەخـتی یۆنان بکـات".

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *