بارزان خالد_ئابوری_نوێ ژین
ئەمڕۆ ھەینی ٨ـی٥ـی٢٠٢٠، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بۆ ٢٩ دۆلار و ٨٧ سەنت، نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بۆ ٢٤ دۆلار دابەزی.
بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابورييەکان، لە ماوەی ٢ رۆژی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی ١٠٪، نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ڕێژەی ١٢٪ بەرزبووەتەوە.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت ٢٠ـی نيسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمريکی بۆ يەکەمجار لە مێژودا بۆ ٣٧ دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.
هاوکات لە مانگی ئازاردا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترين ئاستی لە دوای ساڵی ٢٠٠٢ تۆمارکرد بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق