سەرۆک کۆمار پێشوازی لە کازمی کرد - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 28 مايو 2020

سەرۆک کۆمار پێشوازی لە کازمی کرد



چاوان خلیل_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین 

ئەمڕۆ پێنجشەمە ٢٨ی٥ی٢٠٢٠، سەرۆك كۆماری عێراق "د. بەرهەم ساڵح" لە کۆشکی سەلام لە بەغدا، پێشوازیکرد لە "مستەفا کازمی" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی نوێی عێراق . 

لە دیدارەکەدا جەخت کرایەوە لەسەر" پێویستی پەلەکردن لە تەواوکردنی کابینەی حکومەت و کاندیدکردنی کەسانی بەتوانا و دەستپاک و پشتیوانیکردنی حکومەت لە جێبەجێکردنی کارنامەکەی کە پەرلەمان دەنگی لەسەر داوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت و دەستەبەرکردنی داواکارییە رەواکانی هاونیشتمانیان و چەسپاندنی چاکسازییە داواکراوەکان". 

هەروەها جەختیانکردەوە لە" گرنگی پیادەکردنی سیاسەتی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهاندا، لەسەر بنەمای رێزگرتن لە سەروەری عێراق، ھاوکات دووپاتیان لەپێویستی چارەسەرکردنی قەیرانەکان کردەوە کە وڵاتی پێدا تێدەپەڕێت و گرنگی دانی زیاتر بەرووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و پشتیوانی لایەنە تەندروستییەکان لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا و دۆزینەوەی رێگاچارەی گونجاو بۆ ئاڵنگارییە ئابوورییەکان و دابینکردنی بژێوی گشت هاووڵاتیانی عێراق". 

هەروەها" تیشک خرایە سەر قۆناغی ئێستای وڵات کە پێویستی بە یەکخستنی هەوڵەکان و پەیوەستبوونی هەمووان هەیە بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی گروپی تیرۆریستی داعش و پارێزگاریکردن لە دەستکەوتەکان و بەردەوامی سەرکەوتنەکان، بەجۆرێک کە ئاسایش و ئارامی بۆ ھاووڵاتیان دابین بکات".


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق