نرخی نەوت بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرز بوویەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الجمعة، 29 مايو 2020

نرخی نەوت بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرز بوویەوە


ھۆزان احمد-ئابووری -نوێ ژین

ئەمرۆ ھەینی ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٠ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لەبازاڕەکانی جیھان (٣٥) دۆلار و(٧٢)سەنتە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی، لە بازەڕەکانی جیھان  گەیشتە(٣٣)دۆلار و(٢١)سەنت.

ماوەی دوو مانگە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان بەردەوام بەرزی و نزمی دەکات، بەراورد بە دوینێ ئەمرۆ نرخی نەوت  زیاتر لە (٢)نرخەکەی بەرزبوەوە.

لە دوای رێککەوتنی وڵاتانی بەرھەمھێنی نەوت، بۆ کەمکردنەوەی بەرھەمھێنان و ھاوردەکردنی نەوت، بە مەبەستی بەرزبوونەوەی نرخەکەی تا ڕادەیەک نرخەکە بەرزبووتەوە و لە ئاستێکی دیاریکراودا جیگیر بووە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق