بـارزان خـالـد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیێندراوێکدا دەستگیرکردنی کەسێکی لەناو شاری سلێمانی ڕایگەیاند کە لە یەکەم رۆژی جەژن دزی لە دراوسێیەکی خۆیان کردووە، دەلێت: تاوەکو ئێستا دزی لە ٨ ماڵ کردووە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٨ـی ئایاری ٢٠٢٠، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند: "پاش ئەوەی لە رۆژی ٢٤ـی ئەم مانگە، لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزدا زانیاریمان پێگەیشت دزی لە ماڵی هاوڵاتییەک کراوە لە گەرەکی رزگاری شاری سلێمانیدا، لە کاتێکدا خاوەن ماڵەکە سەردانی ماڵانی کردبوو، بڕی ٣٣ ملیۆن و ٩٣٠ هەزار دینار و ٦٠هەزار و ٨٠٠ دۆلار و نزیکەی ٦٠ مسقاڵ زێڕی لێ دزرابوو".
ئەوەش هاتووە: "لە پێش نیوەڕۆی رۆژی ٢٧ـی ئەم مانگەدا توانیمان تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەین، کە دانیشتوی هەمان گەڕەکە، بە ناوی (م، س، م) و لەدایک بووی ساڵی (١٩٨٨)ـە".
ئاماژە بەوەشکراوە: "ئەم تۆمەتبارە پێشتر دزی لە ٧ ماڵی دیکە کردووە و دانی بەتاوانەکانیدا ناوە" .
باس لەوەشکراوە: "دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە، دەستبەسەر ٣٣ ملیۆن و ٩٣٠ هەزار دینار، ٦٠ هەزار و ٨٠٠ سەد دۆلار، ٦٠ مسقاڵ زێڕ، ٢ دەمانچەی چواردەخۆر، یەک دەمانچەی تۆبڵی، ١١٨ فیشەکی کڵاشنکۆف، ١٧ پاکەت فیشەکی جۆراوجۆر و چەندین بۆن و کاتژمێری گرانبەها گیراوە" .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق