بڕیارێکی گرنگ لەبارەی لێبرینی مووچەوە دەرکرا - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأربعاء، 8 يوليو 2020

بڕیارێکی گرنگ لەبارەی لێبرینی مووچەوە دەرکرا


بـارزان خـالـد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین

بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیاری کەمکردنەوەی مووچە بۆ ئەم مانگە و لێبرینی مووچەی خانەنشینانیش دەگرێتەوە.

حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: "مووچەی خانەنشینی پلە تایبەتەکان لە بەڕێوەبەری گشتی بۆ سەرەوە و هەروەها پلە تایبەتەکانی خانەنشینی سەربازی سەرجەمیان ٪‏٥٠ مووچەکانیان کەم دەکرێتەوە، ئەوەی ٦ ملیۆن دینار مووچەکەی بێت تەنیا ٣ ملیۆن دینار وەردەگرێت".


ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەو خانەنشینانەی مووچەکانیان لە ٣٠٠ هەزار دینار کەمترە مووچەکانیان دەستکاری ناکرێت و وەکو پێشوو مووچە وەردەگرن، ئەو خانەنشینانەی مووچەکانیان لە ٣٠٠ هەزار دینار زیاترە ٪‏٢١ـی مووچەکانیان دەبڕدرێت".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق