کەشناسی: لەهەندێ ناوچە باران دەبارێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 9 يوليو 2020

کەشناسی: لەهەندێ ناوچە باران دەبارێت


کەش و هەوا ـ نوێ ژین

ئەمڕۆ ٥شەممە ٩ـی تەمموزی٢٠٢٠، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی کەش و هەوای بۆ ٤٨کاتژمێری داهاتوو ڕاگەیاند.

بەپێی پێشبینیەکان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت؛ بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ٤٤ و سلێمانی ٤١  و دھۆك ٤٢ و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما ٤٥ پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و پەڵە ھەوردا دەبێت، لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی ئەگەری كەمێك بارانبارین ھەیە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق