بـارزان خـالـد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، لە سنووری گوندێكی ناحیەی قادر كەرەم لە چەمچەماڵ، کوڕێک بەھۆی لەدەست دەرچوونی ٨ گوللـەوە دایکی دەکوژێت.
تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند: "لە سنووری گوندێكی ناحیەی قادر كەرەم تەرمی ئافرەتێك كە هەشت گوللـەی بەركەوتووە، گەیێندراوەتە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو، بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان كوڕی ئەو ئافرەتە هەشت گولـلەی لە دەست دەرچووە".
ئاماژە بەوەشکراوە: "ئەو ئافرەتە خەڵكی گوندی رێحانی سنووری شارۆچکەی قادركەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵ بووە و تەمەنی ٥١ ساڵ بووە، كوڕی ئەو ژنە كە تەمەنی ٢٠ ساڵە و شوانە، تەنانەت كوڕەكە خۆی تەرمی دایکی هێنابوو بۆ نەخۆشخانە".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق