حکومەتی هەرێم پشتیوانی بەرهەمهێنانی دەرمانی کۆرۆنا دەکات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأربعاء، 8 يوليو 2020

حکومەتی هەرێم پشتیوانی بەرهەمهێنانی دەرمانی کۆرۆنا دەکات


ئاکار کاروان_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین

ئەمڕۆ ٤شەممە ٨ـی تەموزی٢٠٢٠، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ڕاگەیەنراوێك پشتیوانی خۆی بۆ بەرهەمهێنانی دەرمانی (Favipiravr) دەربڕی.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە:" لە درێژەی هەوڵ و چالاکیەکانی جیهانی بۆ دۆزینەوە و دروستکردنی دەرمانی چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 بە خۆشحالیەوە لە هەرێمی کوردستان هەمان دەرمانی دژەڤایرۆسی (Favipiravir)  بە ناوی (فابیڤیر) کە لەلایەن هەندێك لە ووڵاتی وەکو ڕوسیا و یابان ... هتد. لە کاتی ئێستادا بەکاردێت وە لە ڕێنماییەکانی چارەسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بە یەكێك لە دەرمانەکانی بواری چارەسەری ئەو نەخۆشیە دادەنرێت و لەکاتی ئێستا لەلایەن کۆمپانیای خۆماڵی ئاوامێدیکا (Awamedica) لە هەرێمی کوردستان بەرهەمهێندرا بە هاوکاری و هەماهەنگی سەنتەرە پسپۆڕیەکانی جیهانی بەرهەمهێندراو و دەستکرا بە دابەشکردن بۆ کەمکردنەوەی ئاستی توندی نەخۆشیەکە و نیشانەکانی و کەمکردنەوەی ڕێژەی مردن".

بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لەم بەرهەمە خۆماڵیە دەکات وێرای دەستخۆشی و ستایشی کومپانیای ناوبراو، پاڵپشتی و پشتگیری دەردەبڕین کە لەسەر ئاستی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەم دەرمانە لە هەرێمی کوردستان کەوتە بواری بەرهەمهێنان وە لە ژێر ڕۆشنایی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرهەمی خۆماڵی و کەرتی تایبەت هاندەدرێت لەپێناو باشترکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی هاوڵاتیان بەتایبەتی بۆ دەربازبوون لە قەیرانی نەخۆشی کۆڕۆنا.

لەم دەرفەتەدا جەخت دەکەینەوە کە هاوڵاتیان پێویستە زۆر بە وریایی ئاگاداری خۆیان و پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن بۆ دووربوون لە ترسناکی تووشبوونی ئەم نەخۆشیە و ڕێکاری تاکپارێزی و خۆپارێزی گرنگترین ڕێکارە کە پێویستە هەموو هاوڵاتیان پێوەی پابەندبن.

لە کۆتایی دا جارێکی تر دەستخۆشی لە کۆمپانیای (Awamedica) دەکەین بۆ ئەم هەوڵە سەرکەوتووە و هیوای سەرکەوتنی زیاتر و بەرهەمی باشتر دەکەین، ئومێدەوارین هەموولایەك ساغ و سەلامەت بن و هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق