بـارزان خـالـد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
دوای چڕکردنەوەی بۆردوومانەکانی سوپای تورکیا لە سنووری زاخۆ، جووڵەپێکردنی هێزی پاسەوانی سنووری عێراق بۆ ناوچەکە و هێزێکی پێشمەرگەی زێرەڤانیش لە ئاستی فەوجێک لە دوێنێ سێشەممەوە لە چیای مەتین جێگیرکراون.
فەریق جەمال ئیمینکی، سوپاسالاری پێشمەرگە لەم بارەیەوە ڕایگەیاند: "ئەمە یەکەم جار نییە کە هێزی پێشمەرگە لە ناوچە سنوورییەکان بڵاودەکرێنەوە، کە هێزیش لەناوچانە کەم ببوون بەهۆی شەڕی داعش بوو، بەو هۆیەوە تاوەکو ئاستێک لە بۆشایی لەو ناوچانە دروستبووە".
ناوبراو وتیشی: "ئێستا رەوشەکە باشترە و رەنگە بتوانین سوود لە بەشێکی هێزی پێشمەرگە ببینین لە چەند شوێنێکی هەستیاری ناوچە سنوورییەکان دابنرێن ئەو ناوچانەشی بۆشایی تێدا دروستببوو لە نزیکی زاخۆ، هەم لیوای یەکی هێزی پاسەوانی سنوور لەو ناوچانە چەند خاڵێکیان گرتووە و هەروەها هێزی فەرماندەیی دهۆکیش چەند خاڵێکیان گرتووە".
ئەوە لەکاتێکدایە، ڕۆژی ١٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢٠، وەزارەتی بەرگری تورکیا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی گەورە بە بەشداری فڕۆکە "ئێف-١٦ "ـەکانی بۆسەر بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە لە هەرێمی کوردستان لە ژێر ناوی "چڕنووکی هەڵۆ" ڕاگەیاندبوو.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق