باوەژنێک بەشێوازێکی دڕندانە منداڵەکەی دەکوژێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأربعاء، 8 يوليو 2020

باوەژنێک بەشێوازێکی دڕندانە منداڵەکەی دەکوژێت


ھـۆزان احمد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین

پۆلیسی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند، لە جوانڕۆی ڕۆژھەلاتی کوردستان ژنێک زڕکوڕێکی پێنج ساڵانەی خۆی بەشێوازێکی "دڕندانە" دەکوژێت ئینجا دەیباتە بەرزاییەک و فڕێی داوەتەخوارەوە.


پۆلیسی پارێزگای کرماشان رایگەیاند: "ژنێک لە جوانڕۆ زڕکوڕێکی پێنج ساڵانەی خۆی دەکوژێت، بەپێی دانپێدانانی خۆی لای پۆلیس، بەشێوازێکی "دڕندانە" کوشتوویەتی و هۆکاری کوشتنەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە بوونی ئەو منداڵە لە ماڵەکەیاندا بووەتە هۆی ئەوەی هاوژینەکەی وەکو پێشتر خۆشی نەوێت، ئەو ژنەیان دەستگیرکردووە".


شێوازی کوشتنی منداڵەکە وەک پۆلیس لە دانپێدانانی ژنەکەوە بڵاویکردووەتەوە "زۆر دڕندانە" بووە و ئەو ژنە گوتویەتی: "منداڵەکەی بردووەتە نێو باخ و دەستی لەسەر دەمی داناوە تاوەکو لە هۆش خۆی چووە، دواتر بە چەقۆ دەماری دەستی بڕیوە و جێیهێشتووە، دوای چەند کاتژمێرێک دەگەڕێتەوە و منداڵەکە گیانی لەدەستداوە، ئینجا دەیباتە بەرزاییەک و فڕێی داوەتە خوارەوە تاوەکو وا دەربکەوێت کە منداڵەکە بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی گیانی لەدەستداوە".


ژنەکە تەمەنی ٣١ ساڵە، باوەژنەکە دانی بە کوشتنی ژیاری تەمەن پێنج ساڵدا ناوە و گوتوویەتی، "بوونی ئەو منداڵە لە ژیانمان بووە هۆی ئەوەی هاوژینەکەم وەکو پێشتر خۆشی نەوێم، بۆیە بڕیارمدا بیکوژم". 


محەممەد ڕەزا ئاموویی، جێگری فەرماندەی گشتی پۆلیسی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند: "هێزەکانی پۆلیس دوای دۆزینەوەی تەرمی منداڵەکە، دەزانن کە هۆکاری گیانلەدەستدانی کەوتنە خوارەوە لە بەرزای نییە و دەست بە لێکۆڵینەوە دەکەن، لە باوەژنەکەی بە گومان دەبن".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق