عەزیز علی _ ناوەندی هەواڵ _ نوێ ژین
گرۆپی تیرۆریستی داعش،" بەرپرسیاریەتی خۆی لە شەهیدكردنی سێ گەنجەكەی ناوچەی شێخ بزێنی سەر بە ناحیەی شوان ڕاگەیاند".
دوای ئەوەی لە ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٦ـی تشرینی یەکەم ٢٠٢٠" لە ناحیەی شوانە "سێ" گەنج لەلایەن چەند چەکدارێکەوە تەقەیان لێکراو شەهیدکران، هەر ئەمڕۆ ئێوارە لە ڕاگەیێنراوێکیان دا گروپی تیرۆریستانی داعش، بەرپرسیاریەتی خۆی لە شەهیدكردنی ئەو " سێ " گەنجە ڕاگەیاند، كە لە نێوان گوندەكانی "توڵكی و شەوگێڕ"ی سەر بە ناحیەی شوانی پارێزگای كەركوك تەقەیان لێكرا و دوای شەهیدكردنیشیان تەرمەكانیان سوتێنران".
جێگای ئاماژەیە،"گەنجەكان دوو برا و ئامۆزایەك بوون، لە كاتی گەڕان بەدوای ئاژەڵەكانیان لە دەرەوەی گوندەكەیان كە دەكەوێتە نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و پۆلیسی فیدراڵی عێراق، تەقەیان لێكرا و شەهیدكران".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق