پارێزگاری سلێمانی هۆکاری ئاگرەکەی شاخی گویژە ئاشکرا دەکات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الثلاثاء، 20 أكتوبر 2020

پارێزگاری سلێمانی هۆکاری ئاگرەکەی شاخی گویژە ئاشکرا دەکات


 




عەزیز علی _ ناوەندی هەواڵ _ نوێ ژین


پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند،"ئەو ئاگرانەی بەم دواییەی شاخەکانی سلێمانی هیچیان ئەنقەست نەبوون، ئەوەشی بەلگەی هەیە بابخاتە بەردەستمان".


ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٠ی تشرینی یەكەمی٢٠٢٠" هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:"ئەو ئاگرانەی لە شاخەکانی شاری سلێمانی کەوتنەوە هیچیان بە ئەنقەست نەبوون و هیچ كەس و  لایەنێک یان حزبێكی دیاریكراو لە پشتیانەوە نین".


ناوبراو ووتیشی:" هەر کەسێک بەڵگەی هەیە کە کەسێكی دیاری کراو  یان حزبێک و لایەنێک دەستی هەیە لەو ئاگرانە با بیخاتە بەردەستمان و ئێمەش  دەدەین بە داواكاری گشتی و خۆشمان دەبینە خاوەنی ئەو كەیسە".


پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد:" هەر کەسێک بچێتە شاخی گۆیژە ئەگەر یەك ملیۆن بوتڵ شوشەی بیرەی  نەدۆزییەوە من پارێزگار نابم، لەگەڵ بوونی دوو ملیۆن دەبەی ئاو".



قسەکانی پارێزگاری سلێمانی لە کاتێکدایە، کە ماوەیەک لەمەوبەر بوو چەندین جار ئاگر لە چەندین شاخ و ناوچەکانی تری سلێمانی کەوتەوە و زیانێکی ماددی زۆری گەیاند بە سلێمانی  و هاوڵاتییانی ئەو شارە".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق