شوان امین_ناوەندی هەواڵ _نوێ ژین
بریکاری وەزارەتی نەوتی عێڕاق ڕایگەیاند،" بڕیارە تاوه‌كو كۆتایی ئه‌م مانگه نرخی بەنزین له‌سه‌ر هاوڵاتیان كه‌مبکرێتەوە، به‌جۆرێك به‌پێی خواستی پێداویستیه‌كانی ناوخۆ بێت".
ئەمرۆ دووشەممە ۱۹ـی تشرینی یەکەمی۲۰۲۰،حامید زوبه‌یعی بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند:له‌دیراسه‌كردندان بۆئه‌وه‌ی نرخی به‌نزین له‌جۆری محه‌سه‌ن، تاوه‌كو كۆتایی ئه‌م مانگه له‌سه‌ر هاوڵاتیان كه‌مبكه‌نه‌وه وه‌زاره‌تی نه‌وت پلانی دارشتوه بۆئه‌وه‌ی له‌چوارچێوه‌ی دیراسه‌كردنێكدا هه‌وڵی باشتركردنی كوالێتی به‌رهه‌مه‌كان به‌گشتی و باشتركردنی شێوازه‌كانی بازاڕكردن بدات".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد:"كه‌سانی به‌ئه‌زمون و شاره‌زایان هه‌یه بۆئه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان به‌رزبكه‌نه‌وه، به‌جۆرێك به‌پێی خواستی پێداویستیه‌كانی ناوخۆ بێت پرۆسه‌ی به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت له ئه‌ستۆی كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانه".
بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق ئەوەشی گووت:"کە پێویستە له‌رێگه‌ی كه‌ناڵه تایبه‌تیه‌كانیه‌وه ئه‌و كاره بكات".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق