سۆزیارکەریم-هه مەڕەنگ-نوێ ژین
مارك بریان به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌مه‌ریكیه و له ئێستادا له ئه‌ڵمانیا ده‌ژی سه‌ربه‌رزانه جلوبه‌رگی خانمان ده‌پۆشێت و پێڵاوی پاژنه به‌رزی خانمان لهپێدهكات به به‌رده‌وامی بۆ شوێنی كاره‌كه‌ی و بۆ ماڵه‌وه و هه‌رجێگه‌یه‌ك كه بۆی بچێت.
ئه‌م پیاوه هاوسه‌رگیری كردوه و باوكی ٣ منداڵه و ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه جلوبه‌رگی خانمان ده‌پۆشێت و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت" مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیم له پۆشینی جلی خانمان ئه‌وه‌یه ئه‌مه‌وێت به هه‌موان بڵێم كه جلوبه‌رگ په‌یوه‌ندی نییه به خانمان و پیاوان"
مارك به‌ڕێوبه‌ری ئه‌ندازیاری ڕۆبۆته و ته‌مه‌نی ٦١ ساڵه، ئه‌و كاته‌ی خوێندكاری كۆلێج بووه بۆیه‌كه‌مجار پێڵاوی پاژنه به‌رزی له‌پێكردوه و هه‌ژمارێكی تایبه‌تی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام هه‌یه ولهڕێیهوه وێنه‌كانی خۆی بڵاوهكاتهوه.
مارك به‌رده‌وام به ستایلی جیاوازی جلوبه‌رگی خانمان ده‌رده‌كه‌وێت و له بایۆكهی نوسیویه‌تی" پیاوێكه هاوسه‌رگیری كردوه و خۆشحاڵه و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كه له جۆری بۆرشه خۆشی ده‌وێت و ئه‌و خانمانه‌ی خۆش ده‌وێت كه جوانن و پێڵاوی پاژنه به‌رز و ته‌نوره‌ی كورتی زۆره و به‌رده‌وام ئه‌م ستایله ده‌پۆشێت"
مارك تا ئێستا ٣ جار هاوسه‌رگیری كردوه و له‌گه‌ڵ كۆتا هاوسه‌ری ماوه‌ی ١١ ساڵه به یه‌كه‌وه ده‌ژین و وه‌ك هاوبه‌شی ژیان و دایكی منداڵه‌كانی باسی ده‌كات و ده‌ڵێت" یه‌كه‌مجار كه چووم بۆ سه‌ر كاره‌كه‌م و تهنورهم پۆشیبوو هه‌ستم به‌دڵه‌ڕاوكێ ده‌كرد نه‌مده‌زانی كه به‌ڕاستی هیچ كه‌س گرنگی به‌وه نادات كه ئه‌وانی دیكه ده‌یپۆشن و هه‌رزوو تێگه‌یشتم كه ژماره‌یه‌كی كه‌م له هاوڵاتیان گرنگی به‌وه ده‌ده‌ن ئه‌وانی دیكه
چی ده‌پۆشن و به‌بۆچوونی من جلوبه‌رگ ڕه‌گه‌زی نییه .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق