بارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
ئاسایشی ھەولێر دوو تۆمەتبار بە بڕێکی زۆر ماددەی ھۆشبەر، حەبی ھۆشبەر و لەگەڵ چەند چەکێکدا دەستگیرکرد.
لەڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ ڕێکەوتی ۲۷ـی ۱٠ـی ۲٠۲٠ لەچالاکیەکدا لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لەشاری هەولێر، توانرا دوو تۆمەتبار بەناوەکانی "ب.س.ح" و "س.أ.م" دەستگیر بکرێت ".
ئاماژە بەوەشکراوە: " توانرا دەست بگیرێت بەسەر بڕی ۲٤٤ غرام کریستاڵ، ۲٠٠ غرام هێرۆین، ۳۳ غرام جامایکا، ۲٠ غرام حەشیش، ۲٠ دەنك حەبی هۆشبەری سۆمادرین، تەرازوویەکی کێشانی ماددەی هۆشبەر لەگەڵ ۲ دەمانچە و یەك غەدارە".
ماددە هۆشبەرەکان لە ئێستادا هەڕەشەیەکی گەورەن بۆ سەر ئاسایشی کۆمەڵایەتی و زۆرکات بە تیرۆریش ناودەبرێن، ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان لەماوەی رابردوودا چەندین کەسی بەتوومەتی ماددەی ھۆشبەرەوە دەستگیر کردووە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق