سۆزیارکەریم-تەندورستی-نوێ ژین
سەرئێشە یەکێکە لە بڵاوترین نەخۆشییەکان و ئەگەری هەیە یەکەمیش بێت، چەندان هۆکاری هەیە، ڕەنگە یەکێک لە هۆکارەکانی خواردن بێت.
بەپێی توێژینەوە زانستییەکان، هۆکاری سەرئێشە بۆ چەند ڕوویەک دەگەڕێتەوە کە ئەمانەی خوارەوەن:
١- هەندێ جۆری دەرمان سەرئێشە دروست ئەکەن.
۲- کەم خەوی یان گۆڕینی شێوازی خەوتن.
۳- ئەگەر ژەمێکی خواردنی نەخواردبێت.
٤- ووشکبونەوە لە کاتی نەخۆشیدا .
٥- فشارێکی دەروونی زۆری هەبێت.
٦- برینێکی بچوکی سەر.
۷- بۆ ماوەیەکی زۆر سەیری تەلەفزیۆن و کۆمپیوتەر بکات.
۸- کێشەی بینینی هەبێت.
۹- سووڕی مانگانە لە کچی پێگەیشتوو.
۱۰- گۆڕان لە هۆڕمۆنی لەشدا.
۱۱- بۆ ماوەیەکی زۆر لە ناو سەیارەدا سەفەرێکی درێژ بکات.
۱۲- گوێگرتن لە مۆسیقای بەرز.
۱۳- بۆنی قوڕس و گران.
۱٤- خواردنەوەی کافائینێکی زۆر.
۱٥- هەندێک جۆری خواردن وەک پەنیر ٫ چوکلێت ٫ پیتزا.
۱٦- هەوکردنی گوێچکه.
۱۷- هەوکردنی ڤایرۆسی لە شێوەی پەتا.
۱۸- هەوکردنی تورەکەی هەوایی کەللەی سەر ( اتهابی جیوب)
هۆکاری تری سەرئێشە زۆرن، وەک دەنگێکی بەرزی بێزارکەر، بۆنێکی تیژ و ناخۆش، دووکەڵی جگەرە، بەرزایی لە فڕۆکەدا، گۆڕینی کەشوهەوا و زۆری تر.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق