بيداء عبدالكريم-ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین
بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا باسی کورتهێنانی دارایی تاتوێکراوە هەروەها دابەشکردنی پارە بەشێوەی دادپەروەرانە بەسەر ناوچەکانی عێراقدا .
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ردوو سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوونه‌وه و نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی كازمییش راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران به‌ڕێوه‌چوو، گفتوگۆ له‌باره‌ی پابه‌ندبوون به جێبه‌جێكردنی یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی كرا، كه مانگی رابردوو له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌بێ كورد تێپه‌ڕێندرا، هه‌روه‌ها میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه تاووتوێ كران، به‌و شێوه‌یه‌ك كه له دابه‌شكردنی شایسته داراییه‌كان بۆ ته‌واوی ناوچه‌كانی عێراق دادپه‌روه‌ری له‌به‌رچاو بگیرێت .
لە‌بارە‌ی رە‌تكردنە‌وە‌ی پێشنیازێكی حكومە‌تی عێراقی بۆ ناردنی بودجە‌یە‌ك بۆ ھە‌رێمی كوردستان، لە‌لایە‌ن ئە‌ندامێكی شاندی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێم سە‌میر ھە‌ورامی، گوتە‌بێژی قوبادتالەبانی دەڵێت:’’ئە‌وە‌ی گوتراوە دوورە لە‌ڕاستیە‌وە و كۆبوونە‌وە‌كان بە‌ردە‌وامن و دواتر دە‌رئە‌نجامە‌كانیان دە‌خە‌ینە ڕوو ‘’.
شاندی حكومە‌تی ھە‌رێم بە‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە‌بە‌غدایە، به‌مه‌به‌ستی دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ بۆ دۆزینە‌وە‌ی چارە‌سە‌رێكی گونجاو بۆ كێشه‌ی دارایی و پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتی و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق