شاندی ھەرێم لەگەڵ سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق کۆدەبێتەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 12 ديسمبر 2020

شاندی ھەرێم لەگەڵ سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق کۆدەبێتەوە


ھۆزان احمد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین


وابڕیارە‌ پاش نیوە‌ڕۆی ئە‌مڕۆ شەممە ١٢ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، وە‌فدی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێم بە‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، لەگەڵ‌ بە‌غدا كۆببێتەوە.‌


 سە‌میر ھە‌ورامی وتە‌بێژی قوباد تاڵە‌بانی رایگە‌یاند:"وابڕیارە‌ پاش نیوە‌ڕۆی ئەمڕۆ شەممە كۆبونەوەی لوتكە لە‌بە‌غدا ئە‌نجامبدرێت،لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق‌ و سەرۆكی ئە‌نجومە‌نی نوێنە‌رانی عێراق‌ و سەرۆكی لیژنەی دارایی، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی چۆنیە‌تی رێككەوتن لە‌نێوان هەرێم‌و بەغداد".


سە‌میر ھە‌ورامی ئەوەشی خستۆتەڕوو، وەفدی هەرێم هەوڵی زامنكردنی ٣٢٠ ملیار دینارەكەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لە یاسای كورتهێنانی قەرزدا دەدات.


ئەوەش دوای ئەوە دێت، لە‌كۆبوونە‌وە‌كانی پێشوودا، لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی عێراق و لایە‌نە‌ سیاسییە‌كان، قوباد تاڵە‌بانی رایگە‌یاندبوو  ئامادە‌ین رێككە‌وتن لە‌سە‌ر پرسی نە‌وت و دارایی بكە‌ین و ئە‌وە‌ی لە‌سە‌ر حكومە‌تی ھە‌رێمە‌ بە‌پێی یاسا و دە‌ستور جێبە‌جێی دە‌كە‌ین، لە‌بە‌رامبە‌ردا دە‌بێت ماف و شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێم دیاری بكرێت و بدرێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق