مووچە دابەشکردن دەستی پێکردەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 26 أبريل 2021

مووچە دابەشکردن دەستی پێکردەوە


 

دلێر اسماعیل_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین


ئەمڕۆ دووشەممە بڕیار وایە موچەی مانگی چواری به‌شێک لە وەزارەت و دەزگاکانی حکومەتی هەرێم بە لێبڕینی ٢١٪‏ـەوە دابه‌شده‌كرێت.



بەگوێرەی خشتەی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ ۲٦ ی نیسانی ۲۰۲۱، "موچەی ‌وەزارەتەکانی شەهیدان و ئەنفالکراوەکان، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، زیندانی سیاسی و وەزارەتی پەروەردە دابه‌شده‌كرێت".


شایەنی باسە حکومەتی هەرێم موچەی ئەم مانگە بە لێبڕینی ٢١ـەوە دابەشدەکات، لەکاتێکدا نرخی نەوت بەرزبووەتەوەو لەگەڵ حکومەتی فیدڕالیش ڕێک کەوتوە داهاتەکانی ناوخۆش زیادیکردووە،  ئەوەش نیگەرانی موچەخۆرانی لێکەوتووەتەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق