دلێر اسماعیل_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
لەڕاگەیاندنێکدا هاتووە، کاروانێکی دیکەی ڤاکسین گەیشتە هەرێمی کوردستان و سبەی لە بنکەکانی ڤاکسین بەردەست دەبێت.
د. سەرهەنگ جەلال، بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند: "درەنگانی شەوی ڕابردوو کاروانێکی ڤاکسین لە جۆری فایزەر کە ۳٤۰۰ ژەم ڤاکسینە گەیشتە هەولێر".
دووپاتیشیکردەوە: "لەو بڕە ڤاکسینە ۷۰۰ ژەمی بۆ هەولێر و ۷۰۰ دیکەش بۆ سۆرانە، سبەی شەو لە بنکەکانی پێدانی ڤاکسین بەردەست دەبێت، ئەو کەسانەی ناوی خۆیان تۆمارکردووە و نامەیان بۆ هاتووەتەوە دەتوانن بۆ وەرگرتنی ڤاکسین سەردانی ئەو بنکەیە بکەن کە دیاریان کردووە".
بەگوێرەی زانیارییەکان، تائێستا لە سنووری هەولێر ۲٥ هەزار کەس ڤاکسینی کۆرۆنای لێدراوە و ٥٥ هەزار کەسی دیکەش فۆڕمی ئۆنلاینیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین تۆمار کردووە. بە گوتەی بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی دەیانەوێت تا کۆتایی ئەمساڵ ۲۰٪ هاووڵاتییان هەرێمی کوردستان خۆیان بکوتن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق