هاوژین محمد-ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین
باڵيۆزى ڤاتيكان"به ستايشێكى زۆره‌وه له‌م هه‌ڵوێسته و پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌ییەی هه‌رێمى كوردستان دەڕوانین.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ۲۸ نیسانی ۲۰۲۱نێچیرڤان بارزانی، پێشوازى له "ميتيا لێسكۆڤار" باڵيۆزى ڤاتيكان له عێراق كرد، كه دواى ده‌ستبه‌كاربوونى، جارى يه‌كه‌مه به فه‌رمى سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات".
هاوکات:"نێچيرڤان بارزانى وێڕاى به‌خێرهێنان و پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوونى، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و دووپاتى كرده‌وه، كه هه‌رێمى كوردستان به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ڤاتيكان ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها سه‌ردانى قه‌داسه‌تى پاپاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به رووداوێكى مێژوويى له قه‌ڵه‌م دا و هيواى خواست ببێته هانده‌رى گه‌ڕانه‌وه‌ى مه‌سيحييه‌كان بۆ وڵاته‌كه‌يان،كه به‌هۆى شه‌ڕ و توندوتيژييه‌كانى ساڵانى رابردووه‌وه، ژماره‌يه‌كى زۆريان عێراقيان جێهێشتووه".
جەختیشکرایەوە:"نێچيرڤان بارزانى كردنه‌وه‌ى زانكۆى كاتۆليكى له عه‌نكاوه به هه‌نگاوێكى گرنگ و ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌م دا و جه‌ختى كرده‌وه، كه په‌روه‌رده بناغه‌ى سه‌ره‌كيى كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى باش و پێشكه‌وتووه، بۆيه ده‌بێت ئه‌وپه‌ڕى گرنگى به كواليتيى خوێندن و كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى بدرێت و زانكۆكان تۆڕى فراوانى په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ زانكۆكانى جيهان دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وەى زۆرترين سوود له ئه‌زموونه سه‌ركه‌وتووه‌كان ببينن و ببنه پردى په‌يوه‌ندى و پته‌وكردنى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و يه‌كترقبووڵكردن".
شایەنی باسە:"باڵۆزى ڤاتيكان له عێراق سوپاس و پێزانينى ڤاتيكانى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه، كه له‌گه‌ڵ ئاواره‌كانى ديكه‌ى عێراق ده‌رگاى به رووى ئاواره مه‌سيحييه‌كاندا كرده‌وه و داڵده‌ى دان."
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد،" له ڤاتيكان به بايه‌خ و ڕێز و ستايشێكى زۆره‌وه له‌م هه‌ڵوێسته و له كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و يه‌كترقبووڵكردن له هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانرێت و سوپاس و ده‌ستخۆشى له نێچيرڤان بارزانى و به‌رپرسان و گه‌لى كوردستان كرد بۆ ئه‌و پێشوازييه گه‌رمه‌ى له هه‌رێمى كوردستان له قه‌داسه‌تى پاپا كرا".
نێچيرڤان بارزانى رونیکردەوە"رۆڵى گرنگى مه‌سيحييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق كردوكه مه‌سيحييه‌كان پێكهاته‌يه‌كى ره‌سه‌ن و سه‌ره‌كيى هه‌رێمى كوردستانن و رۆڵێكى به‌رچاو له خزمه‌تكردن و بنياتنان و به‌رەوپێشبردنى هه‌رێمى كوردستان و پته‌وكردنى كولتوورى پێكه‌وه‌ژياندا ده‌گێڕن".
دووپاتيشى كرده‌وه، بۆ زامنكردنى مافى هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان، له ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستاندا، كه خه‌ريكه ئاماده ده‌كرێت، هه‌موو مافى مه‌سيحييه‌كان و ته‌واوى پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كان ده‌پارێزرێت".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق