دلێر اسماعیل_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
پێش لەبڵاوبوونەی ڤایروسی کورونا لەساڵی ۲۰۱٥، بیڵ گەیتس ملیاردێر و خاوەنی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، پێشبینی سەرهەڵدانی هاوشێوەی ڤایرۆسی کوشندەی کۆرۆنای لەسەرانسەری جیهاندا کرد و لەئێستاشدا، پێشبینی کۆتایی هاتنی ئەو ڤایرۆسە دەکات.
بیڵ گەیتس بۆ ماڵپەڕی "سکای نیوز"ی بەریتانی ئاماژەی بەوەکردووە، کۆتایی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا نزیکە و لەو بڕوایەشدایە کە جیهان دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی جارانی و بڵاوبوونەوەی خێرای ڤاکسینەکەش هاوکار دەبێت لە زووتر قەڵاچۆکردنی ڤایرۆسەکە.
بیڵ گەیتس ووتیشی:" لەکۆتایی ساڵی ۲۰۲۲، ڤایرۆسی کورونا کۆتایی پێدێت و جیهان دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی بەر لە کورونا".
سەرنج و پێشبینییەکانی بیڵ گەیتس تایبەت بە کۆرۆنا هەمیشە جێگای مشتومڕبووە، بەجۆرێک چەند ساڵێک پێش ئێستا باسی پەتایەکی هاوشێوەی کورونای کردبوو و نیگەرانی خۆی دەربڕیبوو کە جیهان ڤایرۆسی ئیبۆلای بەهەند وەرنەگرت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق