لەشارێکی ھەرێم بەتۆمەتی ڕووداوێک کەسێک دەستگیر دەکرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الثلاثاء، 27 أبريل 2021

لەشارێکی ھەرێم بەتۆمەتی ڕووداوێک کەسێک دەستگیر دەکرێت


سەیران عزیز _ناوەندی ھەواڵ _نوێ ژین


پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر کەسێکیان دەستگیرکرد، بە تۆمەتی ئەوەی ١٥ جار دزیی لە ماركێتێك كردووە.

 

بەپێی راگەیاندراوەکەی پۆلیسی هەولێر بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی باكوور، تۆمەتبارێكیان بە ناوی "م. م. ح" دەستگیركرد، كە لە گەڕەكی "نازناز"، لە ماوەی مانگێكدا ١٥ جار دزیی لە ماركێتێك كردبوو و پارە و كەلوپەلی بردبوو.

 

ھەروەھا لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، تۆمەتبار دانی بە تاوانەكەیدا ناوە، و لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٤٣ لە یاسایی سزادان راگیراوە، لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق