هاوژین محمد-ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین
وەزیری تەندروستی ئێران ئاشکرای کرد، "۳ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای ئەفریقی لە ئێران تۆمار کراوە و هۆشداریش دەدات لە بەرزبوونەوەی ئامارەکان لە چەند هەفتەی داهاتوودا.
سەعید نەمەکی، وەزیری تەندروستی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە ۲۷ نیسانی ۲۰۲۱" رایگەیاند، ۳ حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنای ئەفریقی لە یەکێک لە پارێزگاکانی باشووری ئێران تۆمار کراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "سەرەڕای داخستنی سنوورەکان، ڤایرۆسەکە لە وڵاتانی دراوسێوە گەیشتووەتە ئێران".
هاوکات:" سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی ئێران داوای داخستنی سنوورەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دەکات و هۆشداریش دەدات لە بەرزبوونەوەی ئامارەکانی کۆرۆنا و جۆرە نوێکانی ئەو ڤایرۆسە لە ئێران.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق