دلێر اسماعیل_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
پەرلەمانتارێکی پێشووی عێراق ڕادەگەیەنێت، ھەوڵێکی زۆر ھەیە بەڕێوەچۆنی دەنگدان بەشێوەی ئەلیکترۆلی شکست پێبھێندرێت.
"خالید ئه‌سه‌دی" پەرلەمانتاری پێشووی حیزبی دەعوەی ئیسلامی ڕایگەیاند، "زیاتر له ٥۷ هه‌زار مردوو له تۆماره‌كانی ده‌نگده‌ران هه‌یه، به پێویستی ده‌زانین ناوی ئه‌و مردووانه له تۆماره‌كان هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی تۆماره‌كان بۆ پێشێلكاری به‌كارنه‌هێنرێت".
ئەسەدی ئەوەشی ئاشکرا کردووە، چه‌ند لایه‌نێك هه‌یه ده‌یانه‌وێت تۆماری ده‌نگده‌رانی به‌غدا له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كاربهێنن، هه‌وڵێكی گه‌ورەش هه‌یه تا سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی كۆمسیۆن شکست پێبهێنرێت.
ھاوکات بەووتەی ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی عێراق، ھێزه سیاسییه‌كان له واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن نیگه‌رانن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕەوشی سیاسی گومانی له‌سه‌ره کە هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد و بێ ساختەکاری ئەنجام بدرێت.
بڕیار وایە ڕۆژی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١، هەڵبژاردنی پێش وەختە لە عیراق بەڕێوە بچێت، لایەنە سیاسییەکان کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەست هێنانی زۆرترین کورسی پەرلەمانی کە لە ۳۲۸ کورسی پێکهاتووە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق