وەزارەتی بەرگریی عێراق دەستگیركردنی تیرۆرستێكی داواكراوی لە سلێمانی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی تەمموزی ٢٠٢١، وەزارەتی بەرگری عێراق ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تیایدا ئاماژە بەوە دەکات، "پاش بەدواداچوون و چاودێری وردی جموجوڵی داواكراوان، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری بە هەماهەنگی باڵا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، داواكراوێكی دادگایان بەپێی پرسی تیرۆر دەستگیركرد".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش ئاشکرا کراوە، کە داواكراوەكە لە سلێمانی بووە و پێشتر یاداشتی دەستگیركردنی هەبووە، بەپێی ماددەی ٤ی تیرۆر لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی خالدیەوە.
شایەنی ئاماژە پێکردنە لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا، وەزارەتی بەرگری و دەزگای دژە تیرۆری عێراقی بە ھەماھەنگی لەگەڵ ئاسایشی سلێمانی، لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیادا دەستگیرکردنی ٥ تیرۆریستیان لە شاری سلێمانی ڕاگەیاند.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق