تەندروستی_نوێ ژین
كەمی ئاسن یان ئەنیمیا، حاڵەتێكی باوە لە ژنانی دوگیان یان خانمان لە ماوەی سوڕی مانگانەدا، بەهۆی ئەو رێژە خوێنەی لەدەستی دەدەن، ئەم حاڵەتە لەگەڵ زیادبونی تەمەندا زیاد دەكات لە ژنان و پیاوانیشدا، ئەگەر پشتگوێ بخرێت ئەگەری سستبونی دڵی هەیە.
ئەو كەسانەی ئەم گرفتەیان هەیە پێنج نیشانەیان تێدا دەردەكەوێت:
١. هەستكردن بە هیلاكیی بەردەوام: شەكەتی زۆركات نیشانەی ئەم گرفتەیە، ئەمەش لە ئەنجامی ئەوەیە كە جەستەت ئاسنی پێویستی نییە بۆئەوەی هیمۆگڵۆبین دروستبكات، بەبێ هیمۆگڵۆبینیش ئۆكسجین ناچێت بۆ ماسولكە و شانەكان و هیلاكت دەكات.
٢. بێ ڕەنگی: هیمۆگڵۆبین رەنگی سور دەدات بە خوێن و وادەكات پێستت سروشتی دەربكەوێت، كاتێك رێژەی هیمۆگڵۆبین كەمدەكات بێ ڕەنگ دەردەكەویت، بەتایبەتی چاو، زمان، پوك و پێڵوی چاو و هەندێكجاریش نینۆك.
٣. هەناسەتەنگی: بەهۆی ئەوەی ئۆكسجینی پێویست ناگات بە شانەكانی جەستە، بەزویی هەناسەت تەنگ دەبێت.
٤. وشكبونی پێست و قژ: وشكبونی پێست و زیان بەركەوتنی قژ و شكانی نینۆك ئاماژەی كەمیی ئاسنی خوێنە، چونكە ئەم ماددەیە قژ و نینۆك بەهێزدەكات.
٥. خێرا لێدانی دڵ: هەستكردن بە ترپەی دڵ و خێرا كاركردنی بەهۆی ئەوەی ئۆكسجینی پێویست لە خوێندا نییە، ئەمەش لە ئەنجامی كەمی ماددەی ئاسنە.
باشترین خۆراکەکان بۆ چارەسەری:
١. جگەر
٢. گۆشتی سور
٣. پاقلەمەنیەکان
٤. دانەوێڵەکان، وەکو برنج، گەنم، نیسک
٥. خواردنە دەریاییەکان
٦. سەوزەکان وەکو کەلەرم، سپێناغ، سلق
٧. چەرەسات وەکو گوڵەبەرۆژە، ناوکەکولەکە
ئاسن ئەو کانزایەیە کە گرنگی زۆری بۆ کردارەکانی لەش هەیە و یارمەتی گواستنەوەی ئۆکسجین لە خوێندا دەدات. جیا لەوەش، سوودی هەیە بۆ خانەکان و بەرهەمهێنانی هەندێک جۆری هۆرمۆن و شانە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق